وه‌زیری پێشمه‌رگه یەکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕاگەیاند
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ به شانازییه‌وه، مژده‌یه‌كی مێژویی و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ڕاده‌گه‌یه‌نین كه خه‌ونی له‌مێژینه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوه؛ پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دوای چه‌ندین ساڵ تێكۆشان، هه‌وڵدانی به‌رده‌وام و وه‌ک یه‌ک تیمی پێكه‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا كه هاوكار و ڕێگه‌خۆشكه‌ربوون، توانیمان سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان تێپه‌ڕێنین. ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌مو توانای خۆمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه نیشتمانییه ته‌رخان كرد، تا گه‌یشتین به‌م ده‌رئه‌نجامه باڵایه‌ی كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی 70 و 80 به پرۆسه‌یه‌كی ورد، سه‌ربازییانه و پلان بۆ داڕێژراو یه‌كخرانه‌وه".
وەزیری پێشمەرگە ڕوونیشیكردۆته‌وه، "له چوارچێوه‌ی ئه‌م چاكسازییه ڕیشه‌ییه‌دا، ته‌واوی هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك فه‌رمانده‌یی و كۆنترۆڵ ، (لیوا، فیرقه و فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ر) ڕێكخرانه‌وه".
شۆڕش ئیسماعیل ده‌شڵێت: "هه‌ردو ده‌ڤه‌ری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بن. ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی مێژوییه و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌كگرتو و سه‌رده‌میانه ، له ژێر فه‌رمانده‌یی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
ناوبراو ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه ئه‌نجامی پاڵپشتیی ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوه، له‌گه‌ڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوانماندا. ستایشی بێپایانی هاوكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین له قۆناغی داهاتودا، به شێوازێكی جیاوازتر به‌رده‌وام بن له پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوی كوردستان".
پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاریی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان بەڕێوەدەچو، بە ئامانجی بونیادنانی سوپایەکی نیشتمانیی سەردەمیانە و چەسپاندنی چاکسازییەکی هەمەلایەنە لە کەرتی بەرگریی هەرێمی کوردستاندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران