کورتەی هەواڵەکانی 18ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
وەزارەتی دەرەوەی چین: هەرێمی کوردستان گرنگیی ستراتیژیی بۆ پەکین هەیە
وەزارەتی دەرەوەی چین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکۆنسوڵی وڵاتەکەی لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بڵاو کردەوە و وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە دووقۆڵییەکان ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان گرنگی ستراتیژیی تایبەتی بۆ پەکین هەیە.
یەپەژە وەک هێزێکی یەکگرتوو تێکەڵ بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەکرێت
ڕوکەن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە: "لە کۆبوونەوەکانی کۆتایی مانگی پێشوو لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتوین بە رێککەوتنێکی سەرەتایی و بەرپرسانی دیمەشق بەشێوەیەکی بنچینەیی پێشنیازی یەپەژەیان پەسەند کرد بۆ ئەوەی وەک هێزێکی یەکگرتووی ئەرکە تایبەتەکان بچنە نێو وەزارەتەکە، نەوەک ئەوەی شەڕڤانەکانیان بەشێوەی تاکەکەسی یان لەژێر ناوی دیکەدا تێکەڵ ببن".
قەرەسو: پرۆسەیەک بە ئازادیی ئۆجەلان تەواو نەبێت، ئەنجامی نابێت
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان ئاماژەی بە گرنگی کارکردنی ئازادانەی ئۆجەلان کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد و وتی پرۆسەی ئاشتی تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دەگاتە ئەنجام.
لێکەوتە ئەمنییەکانی کشانەوەی سیستەمی بەرگریی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
پاش کشانەوەی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی یەکێک لە گرنگترین تۆڕەکانی بەرگریی خۆی دەبێتەوە؛ دۆخێک کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی گوشاری ئاسمانیی تورکیا لەدژی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران