هاکان فیدان و عێراقچی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هاکان فیدان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، ئاسایشی تەنگەی هورمز و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی ناوچەکە کراوە. هەروەها وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بە وردی باسیان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سعوودیە کردووە.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە تەنگەی هورمز، کە رێڕەوی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی جیهانە، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران