خبر 2026-09-12 10:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خاک و ئاسمانی عێراق نابێتە خاڵی دەستپێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ وڵاتێک

حکوومەتی عێراق لە رێگای وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانەوە هێرشەکانی کە کرانە سەر سعوودیە سەرکۆنە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە ڕەتیدەکاتەوە هەر دەستدرێژییەکی ئاراستەبکرێت کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیری شانشینەکە بگەێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو راگەیاندنەدا کە شەوی ١١ ی ئەیلول بڵاوکرایەوە، سەباع نوعمان وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دەڵێت: "حکوومەتی عێراق هەڵوێستی شانشینەکە و وەڵامدانەوەی بۆ ئەو هەوڵانەی کە عێراق داویەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە بەرز دەنرخێنێت، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرۆشی شانشینەکەیە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بۆ بەردەوامبوونی ڕێڕەوی پەیوەندییە برایەتییەکان و هاوکاری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا بکات".

هاتووشە "لە مەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی فالح الزەیدی، ڕێنماییدا بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە بارودۆخی دەستدرێژییەکان و ئەو لایەنانەی لە پشتییەوەن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک کە تێوەگلانی بسەلمێنرێت، بە جەختکردنەوە لەوەی کە دەوڵەت کەمتەرخەمی ناکات بەرامبەر هەر چالاکییەک کە عێراق یان پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست بخاتە مەترسییەوە".

حکوومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە: "بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ برا و دۆستەکاندا بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە، و چەسپاندنی ڕێزگرتن لە یاسا و بنەماکانی هاوسێیەتی باش، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزێت و ڕۆڵە ئەرێنییەکەی لە دەوروبەرە هەرێمییەکەیدا بەهێزتر بکات".

سەباع نوعمان وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەناوتی عێراقەوە سەرلەنوێ جەختدەکاتەوە کە خاک و ئاسمانی نابێتە خاڵی دەستپێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هەر وڵاتێک و دەڵێت" سیاسەتەکەی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و ڕەتکردنەوەی دەستدرێژیکردنە سەریان و، کارکردنە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوسێ هەرێمییەکانیدا ببێتە پردێک بۆ هاوکاری و سەقامگیری، نه ک گۆڕەپانێک بۆ گرژی و ململانێ".

شایانی باسە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە: میلیشیاکانی عێراق بە چەند درۆنێکی خۆکوژی هێرشیان کردە سەر بۆری نەوتی رۆژئاوای سعوودیە و جگە لەزەرەری مادی، چەند کەسێکیش برینداربوون.

لە مانگی تەموزدا بەرامبەر هێرشە درۆنیەکانی میلیشیا عێراقییەکان بۆ سەر سعوودیە، ئەمریکا و سعوودیە لە چەند شاری عێراق بنکەی میلیشیاکانیان کردە ئامانج و ٢٠ چەکدار کوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.