زمانی کوردی زمانی دایکیی ملیۆنان مرۆڤە، پێویستە پشتیوانی لێ بکرێت
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان رایگەیاند: تورکیا وڵاتێکی فرەزمان و فرەکولتوورە و زمانی کوردی زمانی دایکی ملیۆنان مرۆڤە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم هەڵوێستەی گوتەبێژی دەم پارتی لەکاتێکدایە مشتومڕ لەسەر تابلۆکانی هاتوچۆ بە زمانی کوردی لە کوردستانی تورکیا سەری هەڵداوەتەوە و ئەو جەختیدەکاتەوە: لەبری پرسیارکردن لەسەر خزمەتگوزاریی دوو زمانی، پێویستە بپرسن بۆچی زمانی کوردی ئازاد نییە.
ئایشەگوڵ دۆغان داوای کۆتاییهێنان بە ترس لە زمانەکان دەکات و روونیکردەوە: پێویستە پشتیوانی لە قسەکردن و خوێندن بە زمانی کوردی بکرێت، چونکە برایەتی لە زمانەوە دەست پێدەکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران