شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-26 13:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: پرۆسەی چارەسەری گەڕانەوەی نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا باسی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کوردی کرد و ڕایگەیاند: ئەوە هەنگاوانەی بۆ پرۆسەی چارەسەری نراون گەڕانەوەی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لە ناوچەی ماڵازگیردی سەر بە پارێزگای مووشی کوردستانی تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2026پێشکێشی کرد، پێداگریی لە سەرخستنی پرۆسەکە کرد و وتی: "لەپێناو پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بی تیرۆر، رێگەمان گرتووەتەبەر و بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێینەوە. لەپێناو ئەوەی ناوچەکەمان بکەینە ناوچەی ئاشتی و سەلامەتی، رێگەیەکمان گرتەبەر کە گەڕانەوەی نییە."

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: "بۆ دەرهێنان و فڕێدانی ئەو خەنجەرانەی لە برایەتیی هەمیشەیی ئێمە دراون، بۆ نموونە خەنجەری تیرۆر، رێگەیەکمان گرتەبەر و ئەستەمە بگەڕێینەوە. با دۆست و دووژمن بزانن و تێبگەن کە لە ناوچەکەماندا مێژوو دەنووسرێتەوە."

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێ رێگری لەم پرۆسەیە بکات، "ئەوانەی وایانزانی لە رێگەی تێکدەری و بۆسەوە، تورکیا و گەلی تورک لەم رێگە پیرۆزە دەوەستێنن، تووشی داڕمانی خەونەکانیان بوون. ئێمە لەو رێگەیەی بە دروستی دەزانین، لانادەین و بە هاندانی کەسانێکیش ناڕۆینە رێگەی دیکە. بە پێداگرییەوە لەسەر رێگەکەمان بەردەوام دەبین".

ئەم گوتانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، ئێستا هەنگاوە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دەنرێن، بەتایبەتی کە رۆژی 10-08-2026 پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا و بووە یاسا.

ئێستاش کۆبوونەوەکان بۆ هەنگاوی کردەیی بەردەوامن و بڕیارە چوار لیژنە ئەم ئەرکە ڕاپەڕێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە