پرسەیەکی هاوبەش بۆ 28 گەریلای PKK لە شارۆچکەی نسێبین بەڕێوەدەچێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 26ـی ئابی 2026، ناسنامە و وێنەی ئەو 28 ئەندامەی پەکەکە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی (شەهیدانمان) لەلایەن پەکەکە-وە بڵاو کرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەریلایانە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی شەڕ لە توریکا و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، پرسەیەکی هاوبەشی سێ رۆژە بۆ ئەو گەریلایانە لە شارۆچکەی نسێبین بەڕێوەبچێت. ئەم پرسەیە لەلایەن "کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیریی خێزانی قوربانییان" (MEBYA-DER) رێکخراوە.
شوێنی پرسەکە لە گۆڕەپانی "بازاڕی داخراو" دەبێت کە دەکەوێتە تەنیشت هۆڵی پرسەکانی "شوکری ئاکای" لە نزیک گۆڕستانی حاجییان لە نسێبین.
پەکەکە پێشتریش لە چەند قۆناخێکی جیاوازدا، ناسنامەی ژمارەیەک لە گەریلاکانی خۆی بڵاوکردبووەوە کە خەڵکی پارێزگاکانی ئامەد و وان و ناوچەکانی جزیر و گەڤەر بوون. هەروەها پرسەی ئەو گەریلانە لە شارەکانی ئامەد و ئیستەنبووڵ لەلایەن هەمان کۆمەڵەوە رێکخرابوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران