دژەتیرۆری کوردستان تێکشکاندنی 10 درۆنی بۆمبڕێژکراوی ڕاگەیاند
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر 01:13 خوله‌ک تا 03:31، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتەوە".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، دوو فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان له سنووری پارێزگاری هه‌ولێر که‌وتوونه‌ته خواره‌وه و یه‌کێک له درۆنه‌کان له ناوچه‌ی سۆران له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌و دیکه‌شیان له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر خراوه‌ته خوارىه‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەرەو ئەو ئامانجانە دەڕۆیشتن کە پێدەچێت لە نزیک بنکەی ئەمریکی نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، یان بینای کونسوڵخانەی ئەمریکا.
بۆچوونی بەکارهێنەران