ئەفسەر و پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتی هۆشیار بن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوەو دهڵێت: "لەم رۆژانەدا بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن".
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە: "بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر هۆشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا".
هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە داوا لەسەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکات کە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان لە هەر مەترسییەک بپارێزن.
بۆچوونی بەکارهێنەران