وتەبێژی پارتی: بەمنزیکانە له‌گه‌ڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانە کرد، رۆڵیان هەبووە لە هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستوییە سیاسییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و وتی: به‌سته‌ڵکی نێوان پارتی و یه‌کێتی شکێنراوه و لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە و کۆبوونەوەی لووتکەش دواتر ئه‌نجامده‌درێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "پێویستە لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن".
مه‌حموود محه‌مه‌د وتیشی: "لایەنەکان بەشێکن لەم پرۆسەیە و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییان لەسەر شانە".
له‌باره‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئەگەر گەیشتینە ئەو بڕوایەی رێگەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەوکاتە پێویست ناکات پێشوەختە بڕیار بدەین کە سێ ساڵ یان چوار ساڵ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت، بەڵکوو ئەو بابەتە لە کاتی خۆیدا بڕیاری لێ دەدرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران