عێراق و ئێران پەرە بە هەماهەنگیی یاسایی و دادوەریی نێوانیان دەدەن
کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایهق زێدان لەلایەن ژمارەیەک لەبەرپرسانی باڵای دادوەریی ئێرانەوە پێشوازی لێکراوە و ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانەش بریتییە لەپتەوکردنی پەیوەندییە دادوەرییەکان و گفتوگۆ کردن لەسەر ڕێگهکانی پەرەپێدانی هەماهەنگیی یاسایی و دادوەریی لەنێوان بەغدا و تاران.
ههروهها چاوەڕواندەکرێت چەند ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزمونی یاسایی و دادوەریدا واژۆ بکرێن و تاووتوێ کردنی دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانەی هەردوو وڵات کە لەلایەنەکەی دیکە زیندانیکراون یان لەلایەن دادگاوە داواکراون، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا گفتوگۆى جدییان لهبارهوه بكرێت.
هەماهەنگی لە دۆسیەکانی پێوەست بەتیرۆر و تاوانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵات هەیە یهكێكى دیكه دهبێت لهپرسهكانى نێوانیان و بڕیاریشە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، زێدان لەگەڵ غوڵام حسێن موحسنی ئەژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئێران کۆ ببێتەوە.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە عێراق و ئێران خاوەن پەیوەندییەکی توندوتۆڵی یاسایی و ئەمنین و هەردوولا هەوڵدەدەن لەڕێگەی دامەزراوە دادوەرییەکانەوە کێشە سنووریی و یاساییەکانی نێوانیان ڕێکبخەنەوە، ههروهها هاوكایشه لهگهڵ سهپاندنى سزاى ئابووریى و دارایی توند لهلایهن ئهمریكاوه بهسهر تاراندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران