خبر
2026-08-25 09:12
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
عەلی باپیر: هەوڵەکەی ئێمە بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان تا ئێستا ئەنجامی نەبووە
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کە هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتووە و لە گفتوگۆدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتی: لایەکیان پێیخۆشە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و لەگەڵ لایەکەی تریشدا هێشتا لە گفتوگۆداین و جەختیشی کردەوە کە دۆخی هەرێمی کوردستان خراپە و ئەگەر تەبایی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نەبێت دۆخەکە خراپتریش دەبێت.
ناوبراو وتیشی، هەوڵەکانیان تا ئێستا بە ئەنجام نەگەیشتووە بۆ رێككەوتنی لایەنەكان و هێشتا ئەوان لە ڕێگادان و خەریکی گفتوگۆن.
عەلی باپیر ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی هەرێم ئێستا خراپە و ئەگەر تەبایی و لێکتێگەیشتن لە نێوانیان نەبێت ئەوا بێگومان دۆخەکە لەمەش خراپتریش دەبێت.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، کە هەوڵەکانیان بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتووە و لە گفتوگۆدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت.
بۆچوونی بەکارهێنەران