تێکه‌ڵکردنی هه‌سه‌ده به هێزه‌کانی حکوومه‌ت هه‌نگاوێکی گرنگن به‌ره‌و به‌هێزکردنی سه‌قامگیری له سووریا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێکدا که له هه‌ژماری فه‌رمیی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردۆته‌وه نووسیویه‌تی: "به گه‌رمی پێشوازی له پێشکه‌وتنی به‌رچاوی پرۆسه‌ی یه‌کخستنی «قه‌سد» له‌گه‌ڵ هێزه حکومییه‌کانی سووریا و ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌م که بۆ جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنه‌کانی نێوانیان به‌ده‌ست هاتوون".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌نگاوه به "ئه‌م پێشکه‌وتنانه هه‌نگاوێکی گرنگن به‌ره‌و به‌هێزکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سووریا. له‌به‌ر ئه‌وه، داوا له هه‌مو لایه‌نه کوردییه‌کان و هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا ده‌که‌م که پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوانه بکه‌ن و به ڕۆڵی خۆیان له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بن".
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: "دیدگای حه‌کیمانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هه‌نگاوه به‌رپرسیارانه‌که‌ی به‌رزده‌نرخێنم له چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کاندا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی سووریا به‌ره‌و داهاتویه‌کی باشتر، هاوکات رۆڵ و هه‌وڵه‌کانی مەزڵووم عه‌بدی له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌رزده‌نرخێنم".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "هیوادارین ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌رکه‌وتویی ته‌واو بکرێت و ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێ له سووریا، قۆناغێک که تێیدا مافه‌کانی هه‌موو هاوڵاتیان و هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا بپارێزرێن، وڵات به‌ره‌و ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاتر هه‌نگاو بنێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی چاکبوونه‌وه، گه‌شه و گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌مووان دابین بکرێت".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ڕۆژی سێشه‌ممه، مەزڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌یامێکدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ی راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، "سووریایه‌کمان ده‌وێت بۆ هه‌مو پێکهاته‌کان بێت و مافی هه‌موانی تێدا پارێزراو بێت، ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌که گۆڕاوه و وڵات چوه‌ته قۆناغێکی نوێوه که نیشانه‌که‌ی ئاشتی و به‌شدارییه له بنیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا".
بۆچوونی بەکارهێنەران