شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-25 08:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیایەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم ڕاگەیاند

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن پترۆلیۆم ڕایگەیاند ''دوای درێژکردنەوەی ڕێککەوتنە کاتییە سێقۆڵییەکان، پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەتەوە و بڕی بەرهەمهێنان قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ساڵی ٢٠٢٦، ڕێککەوتنە کاتییەکانی هەناردەکردن سەرکەوتوو بوون و داهاتێکی باشتر لە فرۆشتنی ناوخۆیی بەدەست هاتووە، هەروەها پرۆسەی پارەدان دوای بارکردنی نەوتی خاو بەبێ دواکەوتن بەردەوامە.

گەڵف کیستۆن جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان بۆ ماوەی ساڵەکە پاراستنی سەقامگیریی بەرهەمهێنان، بەرەوپێشبردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەک چاکسازی لە ئاوی PF-2 و دەستەبەرکردنی مافەکانی ڕێککەوتنی دابەشکردنی بەرهەمهێنانە.

هەروەها بڕیاری دابەشکردنی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک قازانجی نیوەی ساڵ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوانە زەمینە خۆش دەکەن بۆ گەشەی زیاتری بەرهەمهێنان لە ساڵی ٢٠٢٧دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە