مەزڵووم عەبدی وەکوو ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا دەستنیشان کرا
له هه‌نگاوێکدا که چه‌ند ڕۆژێک دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆک کۆماری سووریا، مه‌زڵووم عه‌بدی-ی، وه‌ک ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری سووریا دەستنیشان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی مه‌رسوومه‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، مه‌زڵووم عه‌بدی ده‌بێتـه راوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆماری سووریا و ئه‌و مه‌رسوومه‌ش له 27ی (ئاب/8)ی 2026ه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت.
شایانی باسە له 25ی (ئاب/8)، مه‌زڵووم عه‌بدی له کۆشکی گه‌ل له دیمه‌شقه‌وه کۆتاییهاتنی ئه‌رکی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ، دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی تێکه‌ڵکردنی پێکهاته‌کانی به دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و سوپای سووریا ڕاگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، وڵاته‌که ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه به‌ناونیشانی ئاشتی و به‌شداریکردن له بنیاتنانی سووریا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران