شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-27 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە وڵاتی چین بەشی زمانی کوردی کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم ڕایگەیاند، بە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی دیراساتى بیانى پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم بەشی کوردی لە تەواوی وڵاتی چین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی دیراساتى بیانى پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە ئەم هەنگاوە پردێکی ئەکادیمی و کلتوری گرنگ دەبێت بۆ بەستنەوەی هەرێم و کۆماری میللى چین، بەپێی پلانی ئەکادیمی بۆ ئەمساڵى خوێندنی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧ لە بەشەکەدا ١٢ خوێندکار ناویان تۆمارکراوە و ساڵانە لەنێوان ١٠ تا ٢٠ خوێندکار و قوتابى چینی لەم بەشە وەردەگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکاران سێ ساڵی یەکەم زاراوەی سۆرانی دەخوێنن، لە ساڵی چوارەمیشدا زاراوەی کرمانجی دەخوێنن، بۆ ئەوەی دەرچوان لە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی زانیارییەکی تەواویان هەبێت.

هاوکات، ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژانە دروستکردنی پەیوەندییەکی دولایەنەیە، واتە هەروەک قوتابیانى کورد بۆ چین دەچن، پلانێکیش هەیە بۆ هێنانی ئەو خوێندکارە چینییانەی لە پەکین زمانی کوردی دەخوێنن بۆ هەرێم، بۆ ئەوەی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی کوردیدا بەشداری بکەن و تواناکانی زمانی خۆیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەرە پێبدەن.

 

سەرچاوە: ئین ئاڕ تی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.