مه‌زڵووم عه‌بدی کۆتاییهاتنی ئه‌رکی هەسەدە-ی وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌یاند
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆتایی زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی که به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی 29ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2026ی نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و حکوومه‌تی کاتیی سووریا له دوێنێوه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به‌رێوه‌ده‌چێت، مه‌زڵووم عه‌بدی له په‌یامێکدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له ساتێکی مێژوییدا له به‌رده‌متاندا وه‌ستاوین که تێیدا لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژوی سووریا داده‌خه‌ین و ده‌ست به کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ ده‌که‌ین که نیشانه‌که‌ی ئاشتی، سه‌قامگیریی و بنیاتنانه‌وه‌ی نیشتمانه".
عەبدی وتیشی، "له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌وه، شه‌رڤانانی به‌رپرسیاریه‌تییه‌کی گه‌وره‌یان له یه‌کێک له دژوارترین قۆناغه‌کانی سووریا گرته ئه‌ستۆ، زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی سووریایان سه‌ره‌تا له حوکمی به‌عس و دواتر له تێرۆری داعش ڕزگار کرد، له‌میانه‌ی ئه‌م نه‌به‌ردییانه‌دا شه‌رڤانانی کوڕ و کچمان گرانبه‌هاترین شتی خۆیان پێشکه‌ش کرد، گیانی خۆیان به‌خشی و هه‌زاران شه‌هیدمان به‌خشی له پێناو داهاتوویه‌کی ئارام بۆ مناڵانی سووریا".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌که گۆڕاوه و وڵات چووه‌ته قۆناغێکی نوێوه که نیشانه‌که‌ی ئاشتی و به‌شدارییه له بنیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا. دوای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک شه‌رع و ته‌واوکردنی پڕۆسه‌کانی تێکه‌ڵکردنی هێزه‌کانمان له‌ناو لیواکانی سوپای سووریادا، ئه‌مڕۆ کۆتاییهاتنی ئه‌رکی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌ک هێزێکی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ به ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین".
مه‌زڵووم عه‌بدی ده‌شڵێت: "یادی شه‌هیدانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵده‌گرین و قوربانییدانیان له ویژدانماندا ده‌پارێزین، چونکه ئه‌وان بۆ جه‌نگ نه‌جه‌نگان، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه جه‌نگان ڕۆژێک بێت که سورییه‌کان پێویستیان به جه‌نگکردن نه‌بێت، ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕۆژه سه‌ره‌تای په‌ڕینه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بێت له مه‌یدانه‌کانی جه‌نگه‌وه بۆ مه‌یدانه‌کانی بنیاتنانه‌وه، له سه‌رده‌می چه‌که‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاشتی و له قۆناغی به‌رگریکردن له سووریاوه بۆ قۆناغی بنیاتنانه‌وه سووریا".
باسی له‌وه‌شکردوه، مافی په‌روه‌رده به زمانی کوردی یه‌کێکه له گرنگترین ئه‌و مافانه‌ی که گه‌لی کوردمان له ده‌یه‌کانی ڕابردوه‌وه هه‌وڵی بۆ داوه، سه‌رۆک شه‌رع له چه‌ندین بۆنه‌دا پاراستنی ئه‌م مافه‌ی ڕاگه‌یاندووه، وه‌ک له‌وه‌وه هه‌ستمان پێکردوه، هه‌ڵوێستێکی کراوه‌ی هه‌بووه سه‌باره‌ت به مافی په‌روه‌رده به زمانی دایک و گه‌شه‌پێدانی بڕیاری ئێستا له داهاتوودا. له‌م ساڵه‌دا کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناگێکی تر له داهاتوویه‌کی نزیکدا".
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە 11ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2015 لە کاتی شەڕی ناوخۆی سووریادا دامەزرا، گرنگترین ئەرکی هه‌سه‌ده ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران