شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-27 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشتیوانیی ماکرۆن لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سووپای سووریا

دوای ئەوەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە، بە فەرمی ڕایگەیاند، هێزەکانیان وەک هێزێکی سەربەخۆ کۆتایی بە ئەرکەکانیان دەهێنن و بۆ تێکەڵبوون بە لیواکانی سووپای سووریا دەچن، سەرۆکی فەڕەنسا ستایشی ئەم هەنگاوەی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند: "هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی ڕۆحی بەرپرسیارێتییان نیشانداوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی تێکەڵبوونی ئاشتییانەی هێزەکان،  ئەمەش دەتوانێت بۆ سەقامگیری ناوچەکە یارمەتیدەر بێت".

سەرۆکی فەڕەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی قۆناغی ڕاگواستنی سیاسی لە سووریا، بە ئاڕاستەی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئەو وڵاتە.

ماکرۆن هەروەها دووپاتیکردەوە، پێویستە لەمەودوا چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو هاوڵاتییانی سووریا دابین بکرێت.

 

سەرچاوە: سپی میدیا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.