شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-25 09:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سڕینەوەی ناوی سووریا لە لیستی پاڵپشتیکەری تیرۆر سەلمێنەری پابەندیی دەوڵەتی نوێیە بە ئاشتی نێودەوڵەتی

وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت: "سڕینەوەی ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکەری تیرۆر، بەرهەمی ئەو وەرچەرخانەیە کە سوورییەکان دروستیان کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شەیبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوە بەرجەستەکردنی پابەندیی دەوڵەتی نوێی سووریایە بە ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و هاوبەشی لەگەڵ واشنتن و جیهان، کە ئاگادارینامەیەکی وەزارەتی خەزێنە دەریخستوە.

شەیبانی باسی لەوەشكرد، "بە ڕێنمایی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن".

ئەمریکا، ڕۆژی دوشەممە، بە فەرمی پۆلێنکردنی سووریای وەک وڵاتێکی پاڵپشتیکەری تیرۆر هەڵوەشاندەوە، بەوەش کۆتایی بە لیستێک هێنا کە لە ساڵی 1979ـەوە بەردەوام بوو، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەرگا بەڕوی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە