یەپەژە وەک هێزێکی ڕێکخراو خرایە ناو وەزارەتی ناوخۆی سووریا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، فەرماندەییەکەیان لەگەڵ شاندێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی راگوزهر لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوه و کارنامەی سەرەکی کۆبوونەوەکە ئایندەی یەپەژە بوو.
ئاماژهی بهوهشكردووه، یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و رێکخراو دەخرێتە ناو وەزارەتی ناوخۆوە و تایبهتمهندیان دهپارێزرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، لهمیانی كۆبوونهوهكهدا به وردی پرسی ئاسایش و سهقامگیری سووریا و داهاتووی هاوكاری و ههماههنگی تاوتوێ كراوه.
یەپەژە کۆبوونەوەکەی بە "ئەرێنی و بنیاتنەر" وەسف کردوه و ڕوونیكردهوه، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن.
سەرچاوەکانی حکوومەتی سووریا ڕایانگهیاندووه: "ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا بۆ چەند کاتژمێرێک لەگەڵ نەورۆز ئەحمەد، سەرکردە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کۆ بووەتەوە، هەردوولا گەیشتونەته رێککەوتن بۆ پهیوهندیكردنی شهڕڤانانی یەپەژە بە وەزارەتی ناوخۆوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای سووریا رەتیکردەوە بیانخاتە ناو ریزەکانیەوە".
هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگاداری کورد پشتڕاستی کردوەتەوە کە "یەکینەکانی پاراستنی ژنان هاوکات لەگەڵ پاراستنی ناسنامەی جیاوازی خۆیان وەک هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رهزامهندن بچنە ناو وەزارەتی ناوخۆوە".
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە نزیکەی دوو هەزار ئەندامی ئەو یەکانە بە فەرمی دەخرێنە ناو وەزارەتی ناوخۆوە دوای تەواوبوونی چاوپێکەوتنی تاکەکەسی.
ئەو یەکانە کە لە ساڵانی شەڕی داعشدا هاوپهیمانی هێزهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ شهڕی دژی داعش بوون، رۆڵی گرنگیان ههبوو، له ڕووبهڕووبوونهوهی داعش، داوای چوونە ناو سوپای سووریایان دەکرد، بەڵام دیمەشق چەندین جار ئهو داوایهی رەتکردەوە، دواجار پێشنیازی حکوومەتیان بۆ تێکەڵکردنیان بە وەزارەتی ناوخۆ قبوڵكرد.
بەپێی هەمان سەرچاوە، مەزڵووم عەبدی پۆستێکی پێدەدرێت لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، هەرچەندە تاوهكوو ئێستا دیمەشق وردهكاری لهبارهی ئهو پۆستهی مهزڵووم عهبدی ئاشكرا نهكردوه.
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا پێشنیازی کردووە کە عەبدی ڕۆڵی راوێژکار یان بەرپرسی مەلەفی کورد لە کۆشکی سەرۆکایەتی بگرێتە ئەستۆ، بهڵام هێشتا یهكلایی نهكراوهتهوه.
سێشەممەی رابردو (25ی 8ی 2026) مهزڵووم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و بەناو "خۆبەڕێوەبەریی کورد" و سەرجەم پێکهاتە سەربازیی و مەدەنییە سەر بە خۆیەکانی راگەیاند، ئەوەش یەکگرتنی تەواوەتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا پشتڕاستکردەوە.
لە وتارێکدا کە سەرەتا بە زمانی عەرەبی و دواتر بە کوردی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق پێشکەشی ڕۆژنامەنوسانی کرد، عەبدی وتی: "کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕادەگەیەنین و بە بەرپرسیارێتی تەواوەوە هەڵوەشاندنەوەی وەک هێزێکی سەربازی سەربەخۆ ڕادەگەیەنین".
بۆچوونی بەکارهێنەران