شەرع پەیامێکی لەبارەی هەڵگرتنی ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆر بڵاو کردەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ئەمریکا، سووریای لە لیستی سپۆنسەرە دەوڵەتییەکانی بۆ تیرۆر دەرهێنا و کۆتایی بە دەستنیشانکردنێک هێنا کە تەمەنی 47 ساڵە و بەربەستێکی گەورەی بەردەم وەبەرهێنان بوو؛ ئەحمەد شهرع له پهیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتهکهی، رایگهیاند: سووریا "بە دەستی خۆی لاپەڕەیەک لە ڕابردووی پڕ لە ئازاری خۆی دەدڕێنێت بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ناو کایەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و بیناسازییەوە".
ئەمەش دوای رۆژێک دێت لە راگەیاندنی لابردنی سووریا لە لیستی سپۆنسەرە دەوڵەتییەکانی بۆ تیرۆر، ئەوەش کۆتایی بەو ناونانە هێنا کە 47 ساڵ لەمەوبەر پەسەندی کردبوو و سنووردارکردنی توندی ئابووریی لەگەڵدا بوو، ئەوەش هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لایخۆیەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لابردنی ناوی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە لە لیستی سپۆنسەرە دەوڵەتییەکانی تیرۆر بە ڕووداوێکی مێژویی وەسفکرد.
شەیبانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەنگاوە بەرهەمی ئەو گۆڕانکارییەیە کە سووریاییەکان کردویانە و بەرجەستەکردنی پابەندبوونی دەوڵەتی نوێی سووریایە بە ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.
ئهوهشی وت، سیاسهت و پڕاکتیزهکانی رژێمی پێشوو ههرگیز بژاردهیهک نهبووه بۆ خهڵکی سووریا و شیاوی ئهوان و مێژوهکهیان نهبوون.
شەیبانی ڕوونیشیکردەوە، سووریا لە چوارچێوەی شەفافیەتدا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ لابردنی کاریگەرییەکانی گۆشەگیری.
هەر لەمبارەوە تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، دوورخستنەوەی سووریا لە لیستی سپۆنسەرەکانی دەوڵەت بۆ تیرۆر، هەنگاوێکی چارەنووسسازە لە گەشتەکەیدا لە گۆشەگیرییەوە بۆ هاوبەشی، ئەو بڕیارە دەرگای قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق دەکاتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی "ههیئهی تەحریر شام"ی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی لابرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران