شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-08-25 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە یادی لەدایکبوونی و پێغەمبەر ببێتە هەوێنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێشەوا و پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی موحەممەددا (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 25-8-2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە، خێر، خۆشی، ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ببێتە هەوێنی پتەوکردنی گیانی برایەتی، لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا".

ناوبراو دەشڵێت، "با ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پابەندی بە پەیام و رێنمایی و بەها باڵاکانی پێغەمبەر (د.خ) لە بڵاوکردنەوەی چاکە، دادپەروەری، ئاشتیخوازی و مرۆڤدۆستیدا، تا پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیر و ئارامتر هەنگاو بنێین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە