بۆ پشتگیریی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە خۆپیشاندان دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بۆ سازدانی خۆپیشاندان بۆ مەبەستی پاڵپشتی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە، رادەگەیەنن.
کوردپرێس:
بەپێی بانگەوازێک کە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڵاوکرایەوە "بەمەبەستی پشتگیری چەسپاندنی دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە، ڕۆژی شەممە 2024/3/2 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن".
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوایان لە سەرجەم "مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنشینان، وانەبێژان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان" کردووە، ئامادەی خۆپیشاندانەکە بن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران