خبر 2026-07-09 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مالیکی:

گەندەڵی لەسەردەمی حکوومەتی سوودانی بەجۆرێک بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، گەندەڵی لە حکومەتەکەی سودانی بە جۆرێک بڵاوبوەوە ناویان نابوو فەرهود "تاڵانی" نەک گەندەڵی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆیندا باسی لەوەشکرد، سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدابوو بەوەی ڕووبەڕووی گەندەڵە ببێتەوە، گەندەڵیەکەش تەنها لە عەدنان جومیلیدا کورت نەبووەتەوە، بەڵکو تائێستا تەنها ئەو ئاشکرابووەو ئەگینا زۆرێکمان هەیە لە کەرتی کارەباو بەندەرەکان و چەند بواری تردا.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی وتووە، "من بە راشکاوی دەیڵێم گەندەڵی لەسەردەمی حکومەتی پێشوودا تەقییەوە، تەقینەوەیەکی مەترسیدار، هەموو حکومەتەکانی پێشوو گەندەڵییان تیادابوو، گەندەڵی لە هەموو وڵاتێک بوونی هەیە، بەڵام گەندەڵی بەوشێوەی کەلای ئێمە روویدا، پێشینەی نەبووەو رووینەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.