خبر 2025-10-15 07:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق:

كوشتنی كاندیدەكەی هاوپەیمانی سیادە كردەوەیەكی تیرۆرستییە

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كردنە ئامانجی سەفا مەشهەدانی، كردەوەیەكی تیرۆرستی بووەو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەت لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو رووداوە پێكدەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: سەفا مەشهەدانی، کوڕی دڵسۆزی دەسەڵاتی دادوەری و کاندیدی ناو هاوپەیمانییەکەمان، هاوپەیمانی سیادە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی كردنە ئامانجی لەڕێی بۆمبێكی چێنراو لەگەڵ دوو هاوەڵی تری شەهید بوو.

مەشهەدانی كردەوەكە بە تیرۆریستی ناودەبات و داوا لە حکوومەت و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەکات رێوشوێنی لێکۆڵینەوەی پێویست بگرنەبەرو لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە قێزەونەو دەستنیشانکردنی تاوانباران و دادگایی کردنیان بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هەلومەرجی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە، کە کەسایەتییەکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی کردە ئامانج و هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.