خبر 2025-04-27 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هادی عەلی:

هەرێمی کوردستانیان کردۆتە بازاڕی ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیێکی نەخوازراو

یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: "دەسەڵاتداران هەرێمی کوردستانیان کردوه‌تە بازاڕی ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیەکی نەخوازراو".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تۆڕی (ئێکس) نووسیویەتی: "لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم لەماوەی ۳۰ ساڵەی حوکمڕانیاندا، لەڕووی ئابووریەوە هەرێمەکەیان کردوه‌تە بازاڕێکی بەکاربەر و هاوکات ساخکردنەوەی هەموو جۆرە کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و دەرمانی ئێکسپایەری وڵاتانی دوور و نزیک با خراپترین کوالێتیشی هەبێت".

ناوبراو ده‌شڵێت: "لەڕووی فەرهەنگی ‌و پەروەدەیی ‌و کۆمەڵایەتیشەوە هەرێمەکەیان کردوه‌تە بازاڕی تاقیکردنەوە و ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیێکی نەخوازراوی پەروەدەیی هاوردە و داب‌ و نەریتی دژبە شوناس ‌و ئایینی زۆرینەی گەلەکەمان‌ و نامۆ بەکولتوری ڕەسەن‌ و مێژویی کوردەواری، لەژێر پەردەی بەناو پێشکەوتن ‌و پێکەوەژیان ‌و کرانەوەی نازانستیدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.