خبر 2025-04-21 10:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
عەلی قەرەداغی:

غەززەی بریندار لەبەر چاوی جیهاندا بەتەواوی وێران کرا

سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، غەززەی بریندار لەبەرچاوی جیهاندا بەتەواوی وێران کرا، نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس شەهید و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌وه‌، باسی له‌وه‌ كردوه: "غەززەی بریندار لەبەرچاوی جیهاندا بەتەواوی وێران کرا، نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون، برسێتی و نەخۆشی منداڵانی بێ باوک و بێوەژنان دەکوژێت، مزگەوتی ئەقسا و قیبلەی یەکەمی مسوڵمانان و شوێنی شەو ڕەوی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم)، بێویژدانانە و بێدینانە دەستدرێژی کراوەتە سەر".

عەلی قەرەداغی نووسیویه‌تی: "ئەی ئوممەتی ئیسلامی، ئەی ویژدانی مرۆڤایەتی، بێدەنگی هەتا کەی؟ چی ماوەتەوە بۆ جووڵە و هەستانەوە و ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە؟، كه‌ی كه‌ی كه‌ی، ئێوە له‌كوێت؟".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.