بەهۆی خۆڵبارینەوە لە چەند ناوچەیێکی عێراق باری نائاسایی ڕاگەیەنرا
بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق، لە چەند پارێزگایێکی ئەو وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
میدیای فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە: "بەهۆی چڕیی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند ناوچەیێکی عێراقی گرتوەتەوە، مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی بەسرە، کەرکووک، زیقاڕ و نەجەف دروست بووە".
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، شەوی دووشەممە، ۱۴ی نیسانی ۲۰۲۵ لەبارەی ڕاگرتنی دەوام لە پارێزگاکە رایگەیاند: "بڕیاری راگرتنی دەوام بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ئاستی بینین و کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە".
تەندروستیی بەسرە رایگەیاندووە بەهۆی خۆڵبارینەوە لانیکەم ۳۶۱ کەس تووشی هەناسەتووندی بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەدان کەس لەو دوو پاریزگای زیقار و نەجەف دۆخی تەندروستییان تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران