خبر 2025-03-24 22:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشته دۆحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆ بووەوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆ بووەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردان و بانهگێشتێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بیروڕاشیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر ئاڵوگۆڕ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.