خبر 2024-06-27 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش دیاری کردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛

حکوومەتی عێراق: پێشوازى لە بڕیارى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت: پێشوازى لە بڕیارى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەکەین بۆ دیاری کردنى وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادى، وتەبێژى حکوومەتى عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەرۆک‌وەزیرانى عێراق پشتیوانی کردنى خۆى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دووپات کردووەتەوە.

عەوادى دەشڵێت، پێشوازی لە بڕیارەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ دیاری کردنى وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و حکوومەتى عێراق بەتەواوى پشتوانیى سەرخستنى ئەو پرۆسەیە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.