خبر 2023-10-04 16:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق دەستگیر کردنی چوار چەکداری داعش لە سلێمانی و کەرکووک ڕادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانییان، لە پارێزگای کەرکووک و سلێمانی چوار چەکداری سەر بە رێکخراوی داعش دەستگیر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و فەوجی دژە تیرۆری سلێمانی، چەکدارێکی سەر بە رێکخراوی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا .

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای کەرکووکیش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی سێ چەکداری دیکە دەستگیرکران

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.