خبر 2023-09-21 09:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یونامی: هێرشەکانی سەر عێراق دەبێت بوەستێندرێن

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنیی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی کرد و داوای وەستاندنیان دەکات.

 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولەوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: "یونامی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات لە سلێمانی کە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە. هێرشەکان پێشێل کردنی سەروەریی عێراقن."

 هەروەها هاتووە: "پێویستە هێرشەکان کە دووبارە دەبنەوە بوەستێنرێن و پرسە ئاسایشییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، نەوەک هێرشەوە چارەسەر بکرێن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.