خبر 2023-06-26 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش لە کەرکووک پەلاماری هێزە عێراقییەکانی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەرکووک ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزێکی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش ڕووی‌دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کەرکووک ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە ناوچەی تورکلان ڕووی‌داوە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراو هێزێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق چوونەتە ناوچەکە و چەکدارەکانیان گەمارۆ داوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای گەمارۆدانەکە توانیویانە سێ چەکدارەکەی داعش بکوژن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراوی چەکدارەکانی داعش سەربازێکی عێراقی کوژراوە و کەسێکی تریش برینداربووە.

لە سنووری ناوچەجێناکۆکەکان تائێستا چەکدارانی داعش  بوونیان هەیە، بەڵام شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە ۹ ساڵی ڕابردوو کەمترین جموجوڵ و چالاکیان هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.