خبر 2023-04-05 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جێنین پلاسخارت:

رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی: "خۆشحاڵین بە رێککەوتی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەست پێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان".

ناوبراو راشیگەیاندووە کە رێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز، هەروەها ئاسۆی ئابووریی عێراق پتەوتر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.