خبر 2020-11-09 06:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش بۆ سەر ناوچەی رەزوانییە لە عێراق 11 کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش لە ناوچەی رەزوانییە لە رۆژئاوای بەغدا هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی حەشد و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکەدا پێنج حەشدی عەشایری و شەش کەسی سڤیل کوژراون.

فرانس پرێس کە زانیارییەکانی لە سەرچاوە ئەمنی و تەندروستییەکانەوە وەرگرتووە، زانیاریی لەبارەی ژمارەی برینداران و زیانە ماددییەکان نەخستووەتەڕوو.

چەکدارەکانی داعش بە نارنجۆک هێرشیان کردووە و دواتر تەقەیان لە هێزەکانی حەشد کردووە. سەرچاوەیێکی تەندروستیش بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە هەشت برینداری رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەیێکی بەغدا گوێزراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.