نێچیرڤان بارزانی:
نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت هاوکاریی عێراق بکات لە چارەسەریی کێشەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سکرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان له عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌کانى گفتوگۆى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان تاوتوێ کرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان له عێراق کرد و دووپاتى کرده‌وه که نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێت هاوکاريى عێراق بکات له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌که و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌کانى داعش و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران