خبر 2020-09-15 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق میوانداریی ئاهەنگی ساڵیادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی ئۆپێک دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بنەماکانی ئۆپیک دەبێت و میوانداری ساڵیادی دامەزراندنیشی دەکات.

کوردپرێس: ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "عێراق لەگەڵ ئەندامی رێکخراوەکان هەر لەسەرەتای دامەزراندنی ئۆپێکەوە بەشداریی کردووە لە داڕشتنی بنەماسەرەکییەکانی و پابەندبوون پێەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: "بنەماکان جەخت دەکەنەوە لە سەروەری وڵاتە بەرهەمهێنەکان لەسەر سامانی نەوت و داهاتە داراییەکان لە پێناو سەرپێخستنەوەی ئابوری و گەشەی وڵات".

هاوکات، ئاماژەی بە گرنگیی گفتوگۆکردن و هاوکاری کردن لەنێوان بەرهەمهێنەکانی تری نەوت لەناوەوە و دەرەوەی رێکخراوە کرد، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و قەیرانەکانی بەردەم بازاڕی نەوت و کارکردن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیێک زامنی جێگیری و هاوسەنگی بکات.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند: "وڵاتکەی میوانداری ئاهەنگی ساڵیادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکە لە بەغدا دەکات، پێش کۆتایی ئەمساڵ لە هۆڵی گەل، کە ساڵی ١٩٦٠ رێکخراوەکەی تێیدا دەمەزرێندرا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.