خبر 2020-09-13 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 35 هەزار و 983 حاڵەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و رایگەیاند، 574 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، چوار هەزار و 530 پشکنیانیان بۆ دەستنیشان کردنی تووشبووانی نوێی ڤایرۆسەکە کردووە و 574یان ئەرێنی بوون.

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە 500 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵ.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردووە کە 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

تاوەکوو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 983 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 22 هەزار و 826 تووشبوویان چاک بوونەتەوە و هەزار و 320 تووشبوویش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.