خبر 2020-09-11 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی کونسوڵی ئۆردن لە هەرێمی کوردستان، ناوبراو دیداری کۆتاییی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئەنجام دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2020، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت خۆشحاڵیی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن دەربڕی و سوپاسی کونسوڵی ئوردنيشی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان بوو، هيوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی نوێدا بۆ خواست.

كونسوڵی ئوردن سوپاسی میواندۆستیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگیی باشیان، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.