خبر 2020-09-09 09:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ترەمپ ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بە فەرمی کەم دەکاتە

بەشی جیهان- بەپێی میدیا ئەمریکییەکان بڕیارە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە فەرمی ڕایبگەیەنێت کە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کەم دەکاتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 9ی ئەیلوولی 2020 ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ڕایبگەیەنێت کە ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کەم دەکاتەوە و بڕیارە ژمارەی ئەو هێزانە لە 5200 هێزەوە بۆ 3500 هێز کەم بکرێتەوە.

ئاژانسەکە زیادیشی کرد: بەرپرس و لایەنە عێراقییەکانیش لەو بڕیارەی ترەمپ ئاگادار کراونەتەوە.

ڕۆیتەرز و ژمارەیێک لە میدیا و ڕۆژنامە ئەمریکییەکان وتوویانە ئەو بڕیارەی ترەمپ بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە عێراق موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژرادنە کە ترەمپ لە سەروبەندی هەڵبژرادنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکا دەیکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.