خبر 2020-09-09 10:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

127 کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان سپارد

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 22 هەزار و 669 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 19ی خەرمانانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 313 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 393 هەزار و 425 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 22 هەزار و 669 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 339 هەزار و 111 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.