ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتە 738 حاڵەت
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیى ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا داتاى 24 سەعاتى رابردووى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاو کردەوە و بەو پێیەش 34 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتووەتە 738 کەس.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 9ی ئەیلوولی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند: لە ماوەى 24 سەعاتدا، 34 حاڵەتى نوێى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە بەم شێوەیەیە: حەسەکە 8، قامیشلۆ 3، دێرک 8، تەل کۆچەر 1، کۆبانێ 1، عامودا 1، رەقە6، شەهبا 6.
جوان ئیحسان گوتیشی: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، لەبەرامبەردا 17 کەس چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
داتاى کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبوون: 738
چاکبوونەوە: 229
گیان لەدەستدان: 42
بۆچوونی بەکارهێنەران