لە سەرێکانی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو تەقیەوە
بەشی سووریا- لەناو بازاڕی شاری سەرێکانی لە کوردستانی سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە چوار کەس کوژراوە ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، له تهقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراودا له شارۆچكهی سهرێكانی لە کوردستانی سووریا چوار هاوڵاتیی مهدهنی کوژراوە و ١٠ی دیكهیش بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە ناو بازاڕەکە گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ناجێگری دۆخی بریندارەکانەوە ئەگەر هەیە ژمارەی گیان لەدەست دانەکان زیاتر بەرزببێتەوە.
دوای هێرشەکانی تورکیا ناوچەی سەرێکانی لەلایەن تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەوە داگیرکرا و لەو کاتەوە دۆخی ناوچەکە نائارامە و چەندینجار تەقینەوە رووی داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران