خبر 2020-06-18 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا بە هەر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پشتگیریی ڕێککەوتنی کوردەکانی سووریا دەکات

بەشی سووریا- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق بە بەیاننامەیێک بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پشتیوانیی لە رێککەوتنی سیاسیی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەکات و رایدەگەیێنیت، ئەو لێکتێگەیشتنە هەنگاوێکی گرنگە بەئاراستەی تێگەیشتنی زیاتر و هاوئاهەنگیی پراکتیکی و ئەوەش لەبەرژەوەندیی خەڵکی کورد و هەموو سوورییەکاندا دەبێت.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 17ی جوونی 2020 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق راگەیێندراوێکی تایبەت بە دانوستاندنەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە لە کوردستانی سووریا بڵاو کردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی سەرەتاییی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی دەکەین، ئەو لێکتێگەیشتنە هەنگاوێکی گرنگە بەئاراستەی تێگەیشتنی زیاتر و هاوئاهەنگیی پراکتیکی و ئەوەش لەبەرژەوەندیی خەڵکی کورد و هەموو سوورییەکاندا دەبێت.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەردوو شاند دووپاتیان کردووەتەوە رێککەوتنی رێککەوتنی دهۆک دەکەنە بنەمای دانوستاندنەکانی تایبەت بە دروستکردنی یەکڕیزیی نێوانیان. باڵیۆزخانەکە ئەو تێگەیشتنە بە هێمایەک بۆ هەنگاوێکی گرنگ بەئاراستەی هاوئاهەنگیی سیاسیی زیاتر لەنێوان گرووپە سیاسییە کوردییەکانی سووریا دەزانێت، ئەوەش بە پاڵپشتیی ئەمریکا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە ساڵی 2011ەوە لە دیمەشق نەماوە. بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیێندراوەش بەزمانی کوردی لەلایەن باڵیۆزخانەیێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتێک کە بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی عەرەبە و لە دەستووری وڵاتەکەیشدا بە کۆمارێکی عەرەبی ناسراوە وەک پاڵپشتییەک بۆ لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا لێکدەدرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە بە زمانی کوردی لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوویشدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا چەند تویتێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە.

لە ساڵی 1991دا ئەمریکا بە چەندین شێوە پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ساڵی 2014ەوەش ئەو یارمەتیدانە گەیشتووەتە کوردستانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.