خبر 2020-06-16 16:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 1هەزار و 385 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 60 کەس لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش ژمارەیێکی پێوانەیی گیان لەدەست دانە کە تائێستا لە رۆژێکدا تۆمار کرابێت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاژێری رابردوودا 10 هەزار و 330 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی هەزار و 385 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، کۆی پشکنینەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 390 هەزار و 335 پشکنین.

هاوکات 591 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاک بوونەتەوە.

60 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 22 هەزار و 700 تووشبوو، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 862 کەسیان چاکبوونەتەوە و 712 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.