خبر 2020-06-17 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتنە خاکی هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ" هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتەنین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

کوردپرێس:

شەوی دووشەممە 16-6-2020 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتین لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە زەمینەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێزی ئاسمانی، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵپشتیی سەربازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی "پەکەکە و تیرۆریستانی دیکە" بە ئامانجبگرن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی خەڵکی تورکیا و سنوورەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.