خبر 2020-06-15 04:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژنانی کورد مەزراکان لە هێرشی داعش دەپارێزن

بەشی جیهان- ژنانی کوردی سووریا بۆ ڕێگری کردن لە ئاگردانی زەوینی گەنم و جۆ لەلایەن داعشەوە هێزیان لە چەند ناوچە جێگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش جگە لە هێرشی چەکداری بۆ سەر ئامانجە سەربازی و ناسەربازییەکان، هەموو ساڵێک بەروبوومی خەڵک لە سووریا و عێراق دەسووتێنن.

ئەمساڵ بۆ ڕێگری کردن لە سووتاندنی بەروبوومی جووتیاران لە کوردستانی سووریا بەشێک لە ژنە شەڕڤانەکان دەستیان کردووە بە پاراستن و چاودێری کردنی زەوینەکان.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕاپۆرتێکی لەو هەڵمەتە بە وێنە بڵاو کردۆتەوە کە تا کاتی درەو کردنی زەوینەکان بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.