خبر 2020-06-13 05:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری تەندروستیی تورکیا:

15 قوربانی و 1 هەزار و 195 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 4 هەزار و 778 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 13ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 195 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 778 کەس و بە تووشبوونی 1 هەزار و 195 کەسی دیکە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 175 هەزار و 218 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە گەیشتە 149 هەزار و 102 کەس.

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.