خبر 2020-06-13 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 2 هەزار کەسی تێپەڕاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 112 کەسی دیکەی لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان راگەیاند.

کوردپرێس، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، 78 تووشبوویان لە پارێزگای سلێمانین، 20 تووشبوو لە هەولێر و 14 تووشبووش لە دهۆکن.

بەم پێیەش ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و پێنج کەسن، 600 کەسیان چارەسەرکراون و 38 کەسیان گیانیان لەدەست داوە. ئێستا هەزار و 367 تووشبوو ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا چالاکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.