خبر 2020-06-13 05:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

15 تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشمەرگە و هاوپەیماناندا كوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند چەندین تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشمەرگە و هاوپەیماناندا كوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێڕ – مەخموور رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ هاوپەیمانان، 15 تیرۆریستی داعشیان لەناوبردووە.

سیروان بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردەوە "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و ھێزە تایبەتیەکانی ھاوپەیماناندا، لە ڕۆژھەڵاتی چیای قەرەچوغ 15 چەكداری تیرۆریستی داعش کوژران".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.